Home > Our services

Our services

Explore Al-Qurtas Bank services to see how Al-Qurtas can help you on your finance

ئەژمارە هەنووکەییەکان 

بریتیە لە خزمەتگوزاریەک کە لە لایەن بانکەوە دابین دەکرێت لە رێگەی وەرگرتن و هێشتنەوەی وەک پارەیەکی بڕوا پێکراو/ ئەمانەت کە لە لایەن خزمەتوەرگرەکانەوە دەخەوێنرێت و بێ ئەوەی هیچ سوودێک بخرێتە سەر ئەم  بڕە پارەیە ئینجا خزمەتوەرگرەکە بریتی بێت لە کەس یاخود کۆمپانیاکان و دراوەکەش (دینار/ دۆلار) بێت و هەروەها بانک دەستەچەکێک بە کڕیار دەدات بۆ ئەوەی کڕیار بتوانێت پارەکەی ڕابکێشێت لە هەر کات پێویستی بە کاش بێت.

زاراوەی پارەدانان

(ئەژمارى پاشه كه وت)  بریتیە لەو بڕە پارانەی کە بۆ ماوەیەکی رێککەوتن لە سەر کراو هەڵدەگیرێن و دەپارێزرێن ئینجا ماوەکە مانگ بێت یاخود ساڵ بێت، و ساڵانە دوو جار سوودەکەی دەدرێت، واتە ئەگەر پارەدانان کۆتایی بێت، ئەوا پێویستە چاوەڕێ بکریت تاکۆ بەرواری دابەشکردنی قازانجەکانی سوودەکان ئەگەر بەدەستهێنرا بن.

ئەمە لە رۆڵی پێشەنگی بانکی ئیسلامی قورتاس دەستپیدەکات لە دابینکردنی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی، بانکەکە گوێزەرەوەی نەختینەی دەرەکی جێبەجێ دەکات بە بەکارهێنانی سیستەمی سویفت (SWIFT) ی جیهانی کە وا لە کڕیار و کەسانی تریش دەکات توانای ئەوەیان هەبێت نەختینەیان بۆ وڵاتە جیاوازەکانی جیهان بگوازنەوە لە رێگەی سادەترین رێکار کە خزمەتگوزاری سویفت گواستنەوەی نەختینە ئەنجام دەدات لە رێگەی چوونی کڕیار بۆ هەر لقێکی بانکی ئیسلامی قورتاس و پڕکردنەوەی داواکاری گواستنەوەکە بە ڕوونکردنەوەی هۆکاری گواستنەوەکە و ئەوە وڵاتەی بۆی دەگوازێتەوە و بە گوێرەی میکانیزمەکانی بانکی ناوەندی عێراق دوای پشتڕاستکردنەوەی تەواوی بەڵگەنامە نێردراوەکانی کڕیار ( کەس یاخود کۆمپانیا) لە لایەن بانکەوە و بەدەستهێنانی ڕەزامەندیەکانی کاروباری تایبەتی ناوخۆیی بۆ مەبەستی پەسندکردنی گواستنەوە و دەستنیشانکردنی رێگاکە لە رێگەی بانکەکانی هاوتا و نێوەندگیرەوە و گواستنەوەی بۆ هەر وڵاتێک لە جیهان لە زووترین کات دا دوای لێدەرکردنی کرێی دەستنیشانکراو بۆ بانکەکە.

ئامرازەکانی بانکی خانەی پاکسازی خۆکار (ACH) و تەسویەی گشتی لە ماوەی ڕاستەقینەدا (RTGS) گواستنەوەی ناوخۆیی لە رێگەی ئامرزەکانی پارەدانەوە

متمانەکانی/ کرێدیتی تۆمارکراو: ئەمە یەکێکە لەو خزمەتگوزاریانەی کە لە لایەن بانکی ئیسلامی قورتاسەوە دابین دەکرێت، بەو پێیەی ئەم خزمەتگوزاریە بریتیە لە جوڵەی بازرگانی نێودەوڵەتی ( هاوردە- هەناردە) لە سەرتاسەری جیهان و متمانەکە لە رێگەی تۆڕێکی باشترین هاوتا بۆ بانکەکان لە سەرتاسەری جیهان دا ئەنجام دەدرێت.

١. دەرکردنی نووسراوی خۆجێی دەستبەری بۆ داواکاری کڕیارانی بانکەکەمان ئینجا کەس یاخود کۆمپانیا بێت و هەموو دام و دەزگاکانی حکومی کە سوودمەند دەبن بە بێ هەڵاوێردن، بە گوێرەی کۆنترۆڵ و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقی و یاسای بازرگانی عێراقی.

٢. دابینکردنی پارە بۆ پرۆژەکانی بچووک و مامناوەند کە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پشتگیری کراون بۆ هه موو پرۆژەکانی بەرهەمهێنان و پشتگیری کردنی ئابووری عێراقی، بە تایبەتی پیشەسازی، کشتوکاڵ و پرۆژەکانی پەروەردەیی، خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی و هەندێک پرۆژەی بازرگانی و نیشتەجێبوون.

٣. دابینکردنی پارە بۆ پرۆژە گەورەکان، کە دەرفەتێکی گەورە فەراهەم دەکات بۆ دامەزراندنی یاخود خستنە سەرکاری کرێکارانی عێراق وه پشتگیری کردن لە وەبەرهێنەران و بازرگانان و پیشەسازانی سەرەکی بۆ برەودان بە پرۆژەکانیان.

٤. هاوبەشیەکی کارا لە وەبەرهێنانی سەرمایە بۆ هەموو جۆرە پرۆژەکان.  بانکەکەمان پێشوازی لە داواکاری سەرجەم هاوڵاتیان دەکات و لێکۆلینەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکات. دوای ئەوە، بڕیاری پەسندکردن یاخود ڕەت کردنەوەی داواکاری کڕیاران بەندە بە باشترین بەرژەوەندی بانک و دراوەکە و بە گوێرەی ئەحکامەکانی شەریعەتی ئیسلامیەوە.